تا کاتژمێر ١٢ ی شەو یەکلاییکەرەوەیە بۆ پارتی
باڵوێزی وڵاتان داوای دواخستنی بۆ پێنج رۆژ دەکەن

ئەمشەو یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ پارتی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەرچی کۆسیۆنە تا کاتژمێر ١٢ مۆڵەتی داوە بە لایەنەکان و بەتایبەتی پارتی کە ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بکات، باڵوێز و قونسڵی وڵاتەکان و یونامی لە هەوڵدان تا پێنج رۆژ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان دوا بخرێت.

جومانە غولای بە میدیاکانی راگەیاندووە کە تا کاتژمێر ١٢ ی ئەمشەو دوا وادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان و درێژ ناکرێتەوە، لەەلایەکی ترەوە بە درێژایی ئەمڕۆ نوێنەری یۆنامی و باڵوێز و قونسڵی وڵاتان لە بەغداو هەولێر لە پەیوەندی و دیداردا بوون تا پارتی رازی بکەن بەشداری هەڵبژاردن بکات.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پارتی رەزامەندی پێشان نەداوە بەشداری هەڵبژاردن بکات و ناوی کاندیدەکانی پێشکەش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.

ئەمشەو چارەنووسی هەرێمی کوردستان و  پارتی و هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە، ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن کە پێناچێت کۆمسیۆن وادەی دوای ١٢ ی شەوەکە درێژبکاتەوە، ئەم هەڵوێستەش بەبێ پشتگیری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت نەخشەنەکێشراوە. باڵوێز و قونسڵەکانیش لە هەوڵدان لە قایلکردنی پارتی تا بەشداری هەڵبژاردن بکات ماوەیەکی تر پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان درێژ بکرێتەوە، چاودێران پێیانوایە کاتژمێرەکانی ئایندە ئەو پرسە چارەنووسسازە یەکلایی دەکاتەوە.
 



PM:09:37:31/03/2024