هێرشەکەی سەر کەسایەتییە تورکمانییەکەی کفری درۆن نەبووە

دوانیوەڕۆی دوێنێ یەک شەممە کەسایەتییەکی تورکمان لە کفری کرایە ئامانج و کوژرا، میدیاکان سەرجەمیان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە هێرشەکە بە درۆن کراوە، بەڵام " سپی " زانیوویەتی کە ئەو هێرشە بە درۆن ئەنجام نەدراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر حسێن عەلوش سەرۆک عەشرەتی بەیاتی تورکمان لە کفری، لە رێگای درۆنەوە نەبووە، بەڵکو لە رێگای " مینی لکێنراوەوە " بووە.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو مینە بە شوێنێکی نزیکەوە کە حسێن عەلوشەوە پیایدا تێپەڕیوە لکێنراوەو تەقیوەتەوەو بەشێکی جەستەی عەلوش پارچە پارچەبووە.

حسێن عەلوش سەرۆکی عەشرەتی بەیاتی تورکمان و،  کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی شاری کفری بووەو خۆی خانەوادەکەی پەیوەندیان لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا هەبووەو، کۆمەکی مادیشی لێوەرگرتوون بۆ پرۆژەکانیان لەناوچەکەدا.
 
بەپێی زانیارییەکان " سپی " هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئەو راستییەی کە ئەو هێرشە لە رێگای درۆنەوە نەبووە، بەڵکو لە رێگای مینی لێکێنراوەوە بووەو، ئێستا هێزە ئەمنییەکان بەدوای بکەرانیدا دەگەڕێن.



AM:11:13:01/04/2024