سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاند" تاکو ئێستا زیاتر لە ٩٩%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان زیاتر لە ٧٨% بووە.
ئەحمەد یەنار، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" تاکو ئێستا زیاتر لە ٩٩%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گەورەشارەوانییەکان و شارەوانی پارێزگاکان جیاکراونەتەوە و رێژەی بەشداریکردنیش زیاتر لە ٧٨% بووە.
لە هەڵبژاردنەکەدا ٣٤ پارتی سیاسیی بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و، ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ هەزار دەنگدەری تۆمارکراویش لە ڕێگەی ٢٠٧ هەزار و ٨٤٨ سندووقی دەنگدانەوە لە پرۆسەکەدا بەشدار بوون.
رێژەی ٩٩.٩٥% ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەگوێرەی ئامارەسەرەتاییەکانیش رێژەی بەشداریکردن ٧٨.٧% بووە.
لە کوێ ٨١ پارێزگای تورکیا ژمارەی ئەو پارێزگایانەی حزبەکان بەدەستیان هێناوە بەم شێوەیەیە:
جەهەپە ٣٥ ، ئاکپارتی ٢٤، پارتی دەم ١٠، مەهەپە ٨ ، رەفاە ٢، ئی پارتی ١.