مووچەی مانگی ٣ ی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

رۆژی ٣ ی نیسان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی لیواکانی وەزارەتی پێـشمەرگە دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم بانکەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیاندنێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە "دوایی ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە ٧ ی نیسان ، موچەی مانگی ٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت."

ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارەو نازانرێت کەی بەغدا مووچەی مانگی سێ دەنێرێت بۆ هەرێم.



PM:06:01:02/04/2024