هەردی سەڵاح دوای ماوەی دابڕان لە کاری هونەری دەگەڕێتەوە و گۆرانی بۆ هەولێر دەڵێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەڵاح دوای ماوەیەکی زۆر دورکەوتنەوەی لە کاری هونەری، بە دوو بەرهەمی نوێ دەگەڕێتەوە.

هەردی سەڵاح لەبارەی دوو بەرهەمەکەیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" لە داهاتوودا دوو گۆرانی نوێ بڵاودەكەمەوە كە بە ئاستێكی بەرز بۆم ئامادەكردوون بۆ هەولێر و رەمزەكانی، بۆ نیشتمان". 

دەشڵێت" ئەمەیان هونەرە و بێ جیاوازی بۆ هەمووانە بۆ ئەوانەیە كە دەنگم پێ دەدەن و بۆ ئەوانەشە كە دەنگیشم پێ نادەن". 

هەردی سەڵاح ساڵی (١٩٨١) لە شاری رانیە لە دایکبووە، ماوەیەکی زۆرە وازی لە کاری کلیپ و گۆرانیووتن هێنا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکان و پرسە سیاسییەکان بیروبۆچوونی خۆی بڵاودەکاتەوە.

هەروەها هەردی خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، بێجگە لە خۆی هەڵبەست و هەرێمی برایشی لە بواری هونەریدا كار دەكەن.


AM:08:52:03/04/2024