وێنە و ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

کەوکەب حەمزە هونەرمەند و ئاوازدانەری دیاری کوردی فەیلی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دانیمارک کۆچی دوایی کرد.

کەوکەب حەمزە ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئێوارەی دوێنێش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

کەوکەب حەمزە هونەرمەند و ئاوازدانەرێکی دیاری عێراقییە لە ساڵی (١٩٤٤) لە بابل لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی لە دایکبووە،، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ناسراوە و دەستی بەکاری هونەری کردووە و چەندین ئاوازی وەک (ئەی ستار، قەنتەرە دوور، و ئای باڵندە فڕیوەکان) بۆ گۆرانییەکانی سەعدوون جابری هونەرمەندی عێراقی داناوە. 

ساڵی (١٩٧٤) عێراقی جێهێشتووە و ڕووی لە چیکۆسلۆڤاکیا و دواتر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی ئەو سەردەمە کردووە، دوای ئەوە لە ئازەربایجان خوێندنی مۆسیقای خوێندووە و لە نێوان کوردستان و سوریا و ئەمریکادا دەگوێزێتەوە، تا ساڵی (١٩٨٩) لە دانیمارک نیشتەجێ دەبێت.

ساڵی (١٩٩٢) پارچە مۆسیقایەکی بە ناوی (ماڵئاوا بابل) بڵاوکردەوە، دواتر گۆرانییەکی دیکەی پێشکەشکرد بە ناوی (جلوولەکان داگیرکردنی بابل).


AM:09:18:03/04/2024