تورکیا چیای بۆڵێ لە قەزای سیدەکان بۆردوومان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچڕی ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری برادۆست لە سنووری ئیدارەی سۆرانیان بۆردومان کرد .

پەیامنێری ( سپی) رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی چیای بۆڵێی لە سنووری قەزای سیدەکانیان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) بۆردومان کرد ".

ئاماژەی بەوەشداوە کە بۆردوومانەکە زەرەری گیانی بۆ هاوڵاتیانی سڤیل لێنەکەوتووەتەوە، و تائێستاش زانیارییەک لە زەرەرەکانی بۆسەر پەکەکە لەبەردەستدا نییە.

ماوەی چەندین ساڵە، پەکەکە لەگەڵ تورکیا ناکۆکی سیاسییان هەیە، بەهۆی هەبوونی پەکەکە لە ناوچەکە، بەردەوام  تورکیا لە ڕێگەی تۆپ و فڕۆکە تۆپباران و بۆردومانی گوند و ئاوای و ناوچە سنووریەکانی قەزای سیدەکان دەکات .



PM:09:36:03/04/2024