وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکات

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نیشاندا کە مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.
 
بە پێی ئەو راگەیەنراوە، وەزارەتی دارایی بە رەزامەندی سەرۆک وەزیران و چاوەدێری دارایی وتەیف سامی و لەبەر رۆشنایی بڕیارەکانی دادگای فیدارڵی مووچەی مانگی٣ خەرج دەکات.

تا ئێستا وەزراەتی درایی رەزامەندی لەسەر مووچەی مانگی ٣ی وەزارەتە مەدەنییەکان و خانەنشینان و شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و مدەنی و سەربازی و گرێبەستەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی، پێشان داوە.

هێشتا لەسەر مووچەی وەزراەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ٣ رەزامەندی نەدراوە.




PM:12:34:04/04/2024