بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٨
سلێمانی: ٢٧
دهۆک: ٢٨
زاخۆ: ٢٩
هەڵەبجە: ٢٨
کەرکوک: ٣١
سۆران: ٢٧
حاجی ئۆمەران: ١٩
گەرمیان: ٣٢