لە هەرێمی کوردستان رۆژێک پشوو راگەیەنرا

بەپێی ڕۆژمێری حكومەتی هەرێم ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە ٩ی نیسان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان پشووە.

بەپێی ڕۆژمێری حكومەتی هەرێم، ساڵانە ڕۆژی ٩ی نیسان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، حكومەتی عێراقیش ئەو ڕۆژەی كردووە بە پشوو.

هۆكاری پشووەكە، بۆ ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان دەگەڕێتەوە، ئەو رۆژەش لەمساڵدا دەكەوێتە ڕۆژی سێشەممە كە ڕپێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.

بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم کۆی پشووەکانی مانگی نیسان ٦ ڕۆژە، کە سێ ڕۆژیان بەهۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.


PM:01:36:05/04/2024