تەقە لە جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات کرا

دوای گرژییەکان لە گوڵەخانە، تەقە لە جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات کرا و بریندرا بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ، شەوی رابردوو( ٥ی لەسەر٦ی نیسانی ٢٠٢٤) لە هەولێر تەقە لە ئیبراهیم حەسەن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات کرا و بریندارکرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو کەسی ماتۆڕسوار تەقەیان لە ئیبراهیم حەسەن کردووە و دەستی بریندار بووە، و تەندروستی جێگیرە.

دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و دوور خستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحموود لە حزب، ئاڵۆزی و شەڕە تەقە لە نێوان چەکدارانی محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدووڵڵای حاجی مەحموود دروست بوو، و بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٤ کەسی دیکە.



AM:09:39:06/04/2024