لەسەر داوای بلاسخارت، پارتی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی هەڵبژاردن لەگەڵ یۆنامی دەکات


ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی نیسان لەسەر داوای بلاسخارت، نوێنەرانی تەکنیکی هەڵبژاردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوەو، پارتی رایگەیاندووە" دیزاینی پێشوەختەی پێ قبوڵ ناکرێت".

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا کە لەتۆڕئی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وەفدێکی باڵای ئەو حزبە کە لە د. هێمن هەورامی و ئامینە زکری و د.جەعفەر ئیمینکی و تیمێکی هەڵبژاردن پێکهاتبوون، لەگەڵ شاندێکی یۆنامی بە سەرۆکایەتی کۆلدیا کۆردۆن جێگری جەنین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆرانی یۆنامی بۆ کاروباری هەڵبژاردن کۆبۆتەوە.

هەروەها هاتووە" ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر پێشنیازی جەنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەل بارزانی سەرۆک پارتی وچێرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، داوای کردووە شاندیکی پسپۆر و تەکنیکی یۆنامی بێنە هەولێر و لەگەل شاندێکی پارتی لەسەر راو و سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتوگۆ بکەن."

" لەم دانیشتنەدا، شاندی یۆنامی جەختیان لەگرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنیکی جێ متمانەی هەمووان و بەشداری هەموان کردەوە و رایانگەیاند بە پەرۆشن بۆ ئاگادار بوون لە وردەکاری راو سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پ.د.ک ".( هێمن هەورامی دەڵێت).

هێمن هەورامی دەڵێت" وەک شاندی پارتی بۆمان روونکردنەوە کە یۆنامی شاهێدی ئەوەیە دوو ساڵ بوو پارتی داوای هەڵبژاردنی دەکرد و پابەند بوو بەئەنجامدانی و چوار جار سەرۆکی هەریم مەرسومی دەرکرد و هەندی لایەنی دیکە چۆن رێگر بوون و چۆن نەیاندەهێشت دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی رەشنوسی هەمواری یاسای هەلبژاردن بێت و چۆن هەر لە سەرەتاوە دژی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوون."

روونکردنەوەی زیاتر دەدات"بۆمان روونکردنەوە کە ئیستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجیک دوور بێت لە دیزاینی پێش وەختەو دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کیشە تەکنیکیەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەکە و بە دوور بێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دزینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران بەرنامە رێژییان بۆ کردوە".



PM:04:44:07/04/2024