واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە سایتی (ڕووداوی) ڕاگەیاندووە" ڕۆژی ٢٠ تا ٢٢ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان بەغدا و هەولێردا کراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دارایی هەرێم لیستێکی فەرمانبەرانی بۆ بەغداد ناردووە کە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوە و پلەبەرزکردنەوەی لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە تا ئەمساڵ تێدایە.

پێشتریش هونەر جەمال وتەبێژی دارایی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان شاندێکی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ، پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، (ته‌وتینكردن)ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ سەردانی بەغداد دەکەن. 


AM:12:02:08/04/2024