سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شوێن و شه‌قامانه‌ی ئاو تێیاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه زیاتر لە ٧٠٠ کەسی تیمەکانی شارەوانی لەسەر شەقامەکانی هەولێر لە ئەرکدان.
كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" زیاتر له ٧٠٠ كه‌سی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له ئه‌ركدان بۆ ڕێگرتن له ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه'.
كارزان هادی ئاماژه‌ی به‌وەش كرد، تیمه‌كانیان به ڕژدی كار ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شوێن و شه‌قامانه‌ی ئاو تێیاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست كردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر دەڵێت" كه له‌ناو هه‌ولێر پێنج بۆ شه‌ش شوێن هه‌یه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی باران، مه‌ترسی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاویان لێ ده‌كرێت، ئه‌وانیش ژێرپرده‌كه‌ی سه‌یداوه، شه‌ست مه‌تری نزیك دوكانه‌كانی جوانكاری و نزیك شاره‌وانی سێ له شه‌قامی سی مه‌تری و چه‌ند شوێنێكی دیكه".
هەرئەمشەو بەهۆی بارانی بەخۆڕ لە هەولێر له شه‌قامه‌كانی ١٠٠ مه‌تریی نزیك به‌نزیخانه‌ی ئاكار، گه‌ڕه‌كی ٢١ی گوڵان، ژێر پردی سەیداوە، هه‌ولێری نوێ و بازاڕی له‌نگه، هه‌روه‌ها له ناحیه‌ی رزگاری و قه‌زای خه‌بات و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئاو كۆبووه‌ته‌وه و له ناحیه‌ی رزگار ئاو چووه‌ته چه‌ند ماڵێك.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو کەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئەم شەو باران بارینی بچڕ بچڕ و هەورە تریشقە بەردەوامە تا کاتەکانی بەرەبەیان و سبەینێش باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت".