نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

بڕیارە دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران رەوانەی بەغداد بکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە" لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش جەژن ئامادەکارییان کردووە و بەشێک لە دامودەزگاکان لیستی مووچەی مانگی چواریان ئامادە کردووە و ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وەزارەتانەی لیستی مووچەیان تەواو نەکردووە، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە لیستەکانیان تەواو بکەن و رەوانەی دارایی هەرێم بکرێت تا ئەوانیش رەوانەی بەغدای بکەن.

جەختیشیکردەوە، بە گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت. 


PM:01:40:12/04/2024