تورکیا چەند گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، چەند گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندەکانی (گوهەرزێ و بلاڤا)ی لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد. 

تا ئێستاش فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە، زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە. 


PM:03:04:12/04/2024