لاهور جەنگی: یەکێتی و پارتی لە ژێرەوە رێککەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن

لاهور جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ئاشکرایکرد کە یەکێتی و پارتی لە ژێرەوە رێککەوتون کە هەڵبژاردن دوابخەن.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ ی نیسان لە یاریگای سلێمانی، لاهور جەنگی بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کردو رایگەیاند ئەگەر زۆرە هەڵبژاردن دوابکەوێت و یەکێتی و پارتی لە ژێرەوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن رێککەوتوون.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرۆکی هەرێم لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حزبەکان سازدەکات بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن.

دەقی قسەکانی سەرۆکی بەرەی گەل لەم لینکەوە ببینە..



PM:06:20:14/04/2024