ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ فەرماندەی یەكێتی بەپله‌ی عهمیدگیانی له ده‌ستدا، تا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نەزانراوە
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ره‌سوڵ، کە ته‌مه‌نی ٥٤ ساڵ بووە و پله‌ی عه‌مید بووه له پاسه‌وانی سنوور و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە، به هۆی رووداوێكی نه‌خوازراوه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پاسه‌وانی سنوور كه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری ناوچه‌كه‌ن، خێزانداره و به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام خۆی نهرۆیشتووهو كوڕه‌كه‌ی ناردووه.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئه‌و فهرماندهیە هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و تا ئێستا هۆكاری گیان لەدەستدانی نازانرێت.