لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان بەندکراوێک لە سێدارەدرا

بەندکراوێکی کورد بە "تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە" لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان لە سێدارەدرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەرسەلان هاشمی تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان (بەندیخانەی ئەلوەند) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەرسەلان هاشمی خەڵکی کرماشان چوار ساڵ پێشتر دەستگیرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە "تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.


PM:11:23:15/04/2024