سبەی لە هەرێم پشووە


بڕیارە سبەی چوار شەممە کە بە چوار شەمبەی سور ناسراوەو جەژنی ئێزیدیەکانە پشووی فەرمی بێت لە سەرتاسەری کوردستاندا.

بەپێی رۆژ ژمێری هەرێمی کوردستان رۆژی چوار شەمممە ١٧ ی نیسان کە بە چوار شەمبەی سۆر ناسراوە پشووی فەرمییە لەسەرتاسەری هەرێمدا.

چوار شەمبەی سۆر سەری ساڵی ئێزدییەكانە و بەدەستپێكی ساڵێكی نوێ‌ ئەژمار دەكرێت‌و بەو بۆنەیەوە ئێزدییەكان ماڵەكانیان بە گوڵاڵە سورە دەڕازێننەوە‌و خواردن بەسەر هەژاراندا دابەش دەكەن.

لە ساڵی ٢٠١٣ دا و بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان رۆژی جەژنی چوارشەممەی سوری ئێزدییەكان لە هەرێمی كوردستان كرایە پشوو، بەو هۆیەوە لە خوێندنگاو فەرمانگە حكومییەكان، پشوو دەبێت.



PM:02:30:16/04/2024