لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی لەسەر یاریەکەی مانچستەرسیتی

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە رووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەرسیتی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.



ئەمە لێدوانەکانی ئەنچیلۆتیە لەسەر یاریەکە....


یارییەکە چەند گەورەیە؟


ئایا ئەم یارییە زیاتر پەیوەندی بە ڕاهێنەرەکانەوە هەیە یان یاریزانەکان؟

 ئەنچیلۆتی: "تۆپی پێ هەمیشە هی یاریزانەکانە، یاری چوون شاهیدی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر ڕکابەری و چێژبەخش بوو، یاریزانەکانیش پاڵەوانی سبەینێ دەبن.”

 ئایا ئازار لە یاریگای ئیتیحاد شتێکی باشە بۆ فێربوون؟

 ئەنچیلۆتی: بیر لە سبەینێ دەکەمەوە، چیتر نا، کە ئێمە رکابەری بکەین و متمانەمان هەبێت، یاریی چوون یەکسان بوو، ئەنجامەکەش یەکسان بوو، 90 خولەکی دیکەش هەیە کە تێیدا هەر شتێک ڕووبدات."

 چی زیاتر شەوانە بەئاگات دەهێڵێتەوە (بەهۆی یاری و دڵەڕاوکێ)؟

 ئەنچیلۆتی: "هیچ شتێک شەوانە بەخەبەرم ناهێنێتەوە ئەوەندە متمانەم بە تیپەکە هەیە".

بیلینگهام ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوو مانگی ڕابردوودا "زیاتر کاری بۆ تیمەکە کردووە" و ئەمەش وایکردووە کاریگەرییەکەی لەدەست بدات؟

 ئەنچیلۆتی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم کار بۆ تیپەکە بکەن، ئەمەش واتای پابەندبوون و پێگەیەکی زۆری لە قۆناغی یەکەمدا تۆمارکرد، کە کەس چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی داواکارم بۆ تیپەکە کاربکەن. ئەو ئێمە ئەو تیپەین کە کەمترین ژمارەمان هەیە”.

 ئایا نیگەرانی هالاندیت؟

 ئەنچیلۆتی: ئەگەر باس لە تاکەکان بکەین، ئەو وەک یەکێک لە مەترسیدارترین یاریزانەکانی مانچستەر سیتی دەمێنێتەوە، ئەوەی کە لە یاری چووندا دەرنەکەوت، دەگەڕێتەوە بۆ هێڵی بەرگری، بەڵام دەتوانێت باشترین ناوەندی هێرشبەری جیهان بێت و ئەویش هەمیشە بە مەترسیدار دەمێنێتەوە”.

ئایا نیگەرانی ئەو قۆناغە خۆشەی کە سیتی لە یاریگای خۆی بەسەری دەبات؟

 ئەنچیلۆتی: "ئەگەر سەیری ئامارەکان بکەیت، هەمووان بە هەر شێوەیەک بیانەوێت دەیبینن، پێموایە شایانی ئەوەن، چونکە زۆر حاڵەت هەیە لە یاریگاکاندا کە ڕیال مەدرید هەرگیز سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و ئەوانیش سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە”.

ئایا یاری کۆنتڕۆڵکردن دەبێت یان گواستنەوە؟

 ئەنچیلۆتی: پلانمان هەیە یارییەکی یەکگرتوو پێشکەش بکەین، بەرگرییەکی باش بکەین، بەبێ پێویست تۆپ لەدەست نەدەین، یارییەکەی سبەینێ پێویستی بە ئاستێکی یەکگرتوو هەیە.
 ئایا سبەی وەک یاری چوون سوپرایزێک دەبێت؟

 ئەنچیلۆتی: "(پێدەکەنێت) نەخێر، ئێمە باش یەکتر دەناسین، خەمت نەبێت، سبەی کاری ئەفسوناوی ناکەم.”

 ئەنچیلۆتی: "دڵنیای یاری دەکات؟(پێدەکەنێت) بەڵێ منیش وا بیر دەکەمەوە.”


PM:07:53:16/04/2024