لیستی ناوی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا كرا

دوابەدوای گشتاندنەكەی وەزیری پەروەردە بۆ ئامادەكردنی لیستی ناو و مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزارەتی پەروەردە لیستەكەی ڕەوانەی بەغدا كرد و نوێنەری گشتی وانەبێژان دەڵێت" ئەگەر بەغدا پەسەندی بكات، سەرجەمیان دادەمەزرێن".

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ناوی زیاتر لە ٣٧ هەزار و ٧٠٠ وانەبێژی ڕەوانەی بەغدا كرد بۆ دامەزراندن و چاوەڕوانین بریاری كۆتایی لەسەر بەدرێت".

وتیشی" دیوانی چاودێری دارایی عێراق لیستی وانەبێژان (تصدیق) بكات سەرجەمیان دادەمەزرێن ڕاستەخۆ مووچەیان لایەن وەزارەتی دارایی عیراق خەرج دەكرێت".

پێشتر، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ئامادەکاری دەکەن بۆ ناردنی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ تەواوی مووچەخۆراندا مووچەکانیان وەربگرن".


PM:08:19:16/04/2024