لەیلا گوڤەن پێنج مانگی تر سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

دادگای تورکیا بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە دانانی قەیوم، ماوەی زیندانیکردنی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی زیندانیکراوی کەجەدەی بۆ پێنج مانگی دیکە درێژکردەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، دوێنێ سێشەممە چوارەمین دادگای سزای ئاسلیا لە جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، دانیشتنی دادگایکردنی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەڕێوەچوو. 

لە دانیشتنەکەدا "بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆرستی و سوکایەتیکردن بە پەرلەمان و حکومەت و دەزگای دادوەری تورکیا"، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر لەیلا گوڤەن ئامادەکرا بوو. 

هەروەها لای خۆشیەوە سەردار چەلەبی پارێزەرەکەی لێدوانێکدا بە میدیاکانی باکوری کوردستانی ڕاگەیاندوو" لە دانیشتنەکەی دوێنێدا دادگا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە دەوڵەت و پەرلەمان و حکومەت و ڕەخنەگرتن لە دانانی قەیوم، سزای پێنج مانگی دیکە سزای زیندانیکردنی بەسەر لەیلا گۆڤەندا سەپاند". 

لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی (كەجەدە)یە و یەكێك لە چالاكترین پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بوو، لە رۆژی ٣١ی كانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە زیندانیكرابوو، نزیكەی ٨٠ رۆژ لە دژی گۆشەگیركردنی ئۆجەلان مانی لە خواردن گرت و بەهۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیر بوو.


AM:09:17:17/04/2024