ئیدارەی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٦ ڕێختەر پارێزگای تۆکات لە باکوری تورکیا هەژاند.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە تیمەکانی ئافاد و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە لێکۆڵینەوە لە دۆخی شوێنی بوومەلەرزەکە و زیانەکانی دەکەن.
لە ٦ شوباتی ٢٠٢٣، تورکیا دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧،٥ پلە لە دوو کاتی جیاوازدا کە ماوەی نێوانیان ٨ کاتژمێر بوو ١١ شار لەگەڵ زەویدا تەخت کرد. بەپێی ئامارە فەرمییەکان ٥٣ هەزار و ٥٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسیش لەژێر هەزاران باڵەخانەی داڕماودا برینداربوون.