چاڤی بڕیاری مانەوەی دا

چاڤی هێرناندێز تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2025 ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی پێشتر لە هاوینی ئەمساڵدا ڕۆیشتنی خۆی ڕاگەیاندبوو، ئەمەش بەپێی ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ، خوان لاپۆرتا، و بەڕێوەبەری وەرزشی دیکۆ.

 چاڤی لە مانگی یەکدا ڕایگەیاندبوو، هەستی بە "رزگاربوون کردووە لەسەر ئاستی کەسی" کاتێک بڕیاری جێهێشتنی پۆستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا داوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە 30ی حوزەیرانەوە، چیتر وەک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بەردەوام نابم... بەڵکو وەک هاندەرێکی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبم.

 ڕاهێنەری پێشووی ئەلسەدی قەتەری زیاتر لە جارێک دووبارەی کردەوە کە ڕاهێنەرایەتی یانەی کەتەلۆنی "خەونی" خۆیەتی، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە فشارەکانی دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگی ڕاهێنەران زۆر گەورەن.

 لەوەتەی چاڤی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا خواستی ڕۆیشتنی خۆی ڕاگەیاند، تائێستا ناوێکی زۆر دەرنەکەوتووە بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنی بگرێتەوە.

 تەنها بەرگریکاری پێشووی بەرشەلۆنە، ڕافایل مارکێزی مەکسیکی کە ڕاهێنەری تیپی یەدەگی کەتەلۆنیایە، ناوی خۆی وەک کاندید خستووەتەڕوو.


AM:09:20:25/04/2024