فۆربس بەهێزترین سەرۆك كۆماری جیهانی هەڵبژارد


گۆڤاری ئەمەریكی "فۆربس" ولادیمیر پۆتین، سەرۆك كۆماری روسیای وەك بەهێزترین سەرۆك كۆماری جیهان دەست نیشان كرد.

فۆربس رایدەگەیەنێت كە پۆتین پێش ركابەری ئەمەریكی خۆی، باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا كەوتووە‌و لەئێستادا لەپلەی یەكەمی بەهێزترین سەرۆك جیهاندایە.

ئاژانسی "ریانۆڤستی" روسی ئەمرۆ چوارشەممە لەزاری گۆڤاری ئەمەریكی فۆربس بڵاویكردەوە كە پاش پوتین، باراك ئۆباما‌و پاشان "شی جین پینگ" سەرۆك كۆماری چین بە پلەی دووەم‌و سێیەم دێن.

پلەبەندی ساڵانەی سەرۆك كۆمارەكانی جیهان بەپێی چەندین پێوەر وەك بەكارهێنانی دەسەڵات دیاریدەكرێت.

ساڵی 2012 پۆتین لەپلەی سێیەمدا بوو و ئۆباما پلەی یەكەم. ساڵی 2007یش سەرۆك كۆماری روسیا لەلایەن هەفتەنامەی ئەمەریكی "تایم" وەك پیاوی ساڵ دەستنیشانكرا.





PM:07:37:05/11/2014