بەم نزیکانە شاندەكەی هەرێم دەچێتە بەغدا

‌نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات بەم نزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەسەر سێ پرس گفتوگۆ دەکات.

لەبەیاننامەیەکدا ڕۆژنوری شاوێس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەم نزیکانە شاندێکی حکومەت بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات دەڵێت:”گفتوگۆی شاندەکە لە بەغدا سێ تەوەرە دەبێت و ئەمەش دوای گەڕانەوەی شاندی حکومەتی عێراق دەبێت لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپیک”.

ئەوەشی خستەڕوو دوای سەردانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان کەشێک بۆ گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دروست بووە.



PM:04:50:19/11/2014