گوێز پیاوان لەشێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە كە گوێز سودێكی زۆری بۆ تەندروستی پیاوان هەیە و ئەگەری توشبونیان بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لە زانكۆی كالیفۆڕنیا ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە گوێز دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لای پیاوان, ئەمەش بەهۆی بونی بڕێكی زۆری لە ماددەی كیمیای و زەیتی سود بەخش، كە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی پرۆستان ڕادەگرن.
توێژەرەكان چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر چەند مشكێكی تاقیگەی ئەنجامداوە و بۆ ماوەیەك گوێزیان داوە بە مشكەكان، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە زۆرینەی مشكەكان گەشەی خانە شێرپەنجیەكانی پرۆستاتیان دواكەوتووە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەسەر زاری توێژەرەكانەوە بڵاویكردۆتەوە، گوێز جگە لە سودەكەی دژی شێرپەنجەی پرۆستات، ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخشی خوێن دادەبەزێنێت و ڕێژەی ئەنسۆلین ڕێكدەخات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ وش ێرپەنجەی مەمكیش كەمدەكاتەوە.
پسپۆڕەكان ئامۆژگاری پیاوان دەكەن كە ڕۆژنانە گوێز لە ژەمە خۆراكییەكانیاندا هەبێت، بەڵام پێویستە ئاگاداربن لە بڕی ئەو گوێزەی دەیخۆن و زیادەڕۆی تێدا نەكەن.



PM:02:24:27/11/2014