کادیری پێشووی یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و توێژه‌ری بواری ئیسلام، سێوان سێوکانی له میانه‌ی شیعرێکیدا ره‌خنه‌ی توند له وه‌زیری کاره‌با، د.سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ده‌گرێت که‌له‌سه‌ر پشکی یه‌کگرتووه ده‌ڵێت "شارت لێ‌کردین به‌لادێ، ئیمانیشت گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دڵان".
ئه‌مه‌ش ته‌واوی شیعره‌که‌ی سۆرانه
سوپاس وه‌زیری کاره‌با
به‌ڵێنه‌که‌ت هێنایه جێ
شارت لێ‌کردین به‌لادێ
باوه‌ر ئه‌که‌یت؟ئیمانیشت گه‌ڕانه‌وه
بۆناودڵان
ئه‌زانی بۆ؟
ئێستا شه‌وان زوو ئه‌خه‌وم
پێش نوێژی سه‌حه‌ر هه‌ڵئه‌سم
له‌به‌ر چرا خنجیله‌که‌م
جه‌وی ئیمان دروسته‌که‌م
شه‌ونوێژێ پربه‌دڵ ئه‌که‌م
دنیا خامۆش
نه‌گیزه‌ی گڵۆپه‌کان
نه‌ده‌نگی ته‌له‌فزیۆن
نه‌خه‌یاڵی فه‌یسبووک
لێم تێک ئه‌دا
سوپاس قوربان
داعش خه‌لافه‌تیان هێنا
ئێوه‌ش ئیمان