بەوێنە...فەیروز بۆ كۆچی سەباح چی كردووە؟

كاردانەوەكانی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی عەرەب سەباح بەردەوامە.
گۆرانبێژی ناوداری عەرەب فەیروز كاریگەرە بە كۆچی دوایی سەباح و چەپێك گوڵ ڕەوانە شوێنی ناشتنی ئەو هونەرمەندە دەكات و لەسەر دەنوسێت " ڕۆژی تۆ هەرگیز ئاوا نابێت".
پەیوەندی نێوان فەیروز و سەباح زۆر نزیك بووە و بەردەوام هەواڵی یەكتریان پرسیوە، چەند میدیایەكیش ئاماژەیان بەوە كرد كە قەیروز ئامادەی مەراسیمی ناشتنی سەباغح دەبێت، بەڵام ئەم هەواڵە لەلایەن كەسە نزیكەكانی فەیروزەوە ڕەتكرایەوە.
جوزێف غەریب كە پسپۆڕێكی جوانكارییەو ماوەی زیاتر لە 17 ساڵە لەگەڵ سەبوحەدایە، ئاماژە بەوە دەكات كە بەر لە چەند مانگێك فەیروز بە تەلەفون پەیوەندی كردووە بە سەباحەوە و بۆ ماوەی 10 خولەك پێكەوە قەسەیان كردووە.
جوزێف دەوڵێت " فەیروز  بە سەباحی وت ئاگاداری تەندروستی خۆتبە، دواتر سەباح چەند جارێك بە فەیروزی وتووەتەوە نا تۆ زۆر ئاگاداری تەندروستیت بە، من ئێستا ناتوانم گۆرانی بڵێم، تەنها تۆمان ماوە".






PM:01:49:30/11/2014