"تا ئێستا 17 حاڵه‌تی ئا‌یدز لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوه"
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند رێژه‌ی توشبون به‌نه‌خۆشی ئا‌یدز له‌ژێرپێوه‌ره جیهانیه‌كانه‌و تائێستا 17 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌هه‌رێمی كوردستان.
رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی لە مه‌راسیمی رۆژی جیهانی ئا‌یدز كه‌هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاری هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ته‌ندروستی ئاماده‌یی بوون، تیایدا ئاماژه به‌گرنگی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م رۆژه‌كرا بۆ زیاتر هۆشیاری كردنی هاوڵاتیان له‌مه‌ترسیه‌كانی ئا‌یدز و چۆنیه‌تی خۆپارێزیان.
له‌دوو وته‌ی جیاشدا هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی‌و هه‌ولێر و پارێزگاری هه‌ولێر تیشكیان خسته‌سه‌ر رۆڵی ستافی ته‌ندروستی بۆپێشگیری و هاندانی هاوڵاتیان بۆئه‌نجامانی پشكنین‌و سه‌ردانی كردنی تاقیگه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنی نمونه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و ئه‌نجامدانی ئه‌و كاروپرۆژانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌نجامداروه له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌تایبه‌ت به‌وه به‌نه‌خۆشی ئا‌یدز و هه‌وله‌كانی وه‌زاره‌ت بۆپاڵپشتی كردنی سێكته‌ری ته‌ندروستی له‌وشاره.
دواتر، رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی، رایگه‌یاند سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رده‌گرن بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تر و هاندانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن تاوه‌كو زیاتر هاوكاربن‌و زیاتر ڕۆڵیان هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و سه‌رخستنی پرۆگرامی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئا‌یدز له هه‌رێمی كوردستان .
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی "به‌گوێره‌ی دوا ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئێستا ( 35 ) ملیۆن كه‌س نه‌خۆشی ئا‌یدزیان هه‌یه له جیهان، ته‌نها له ساڵی 2013 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه مردوون یه‌ك ملیۆن‌و نیو بووه به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانبانی ئه‌و نه‌خۆشیه له جیهان له 32 ساڵی ڕایردوو (1981 _2013) گه‌یشتۆته ( 39) ملیۆن كه‌س .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌هۆی وشیاربونه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك‌و ئه‌نجامدانی پشكنین‌و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی ئێستا ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی تازه توشبووانی نه‌خۆشیه‌كه‌وو مردن به‌هۆی ئا‌یدز ڕوو له كه‌مبونه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش ئومێدی ئه‌وه‌ی داوه به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه له ساڵی 2030 كۆتایی به په‌تای ئه‌یدز بهێنێت له‌جیهان".
وه‌زیری ته‌ندروستی، راشیگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا ئا‌یدز له‌هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌كه‌ی زۆر نزمه‌و ته‌نها 17 حاڵه‌تی توشبوو تۆماركراوه له دانیشتوانی هه‌رێم.
وتیشی "له 2014 ته‌نها (2) حاڵه‌تی ناو‌خۆ هه‌بووه له‌گه‌ڵ (12) حاڵه‌تی بیانی كه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌وته‌وه".
PM:12:36:01/12/2014