لێبوردنی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد دەكات

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ" نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی كورد لەزیندانەكانی ئێران رادەگەیەنێت كە ماوەی نزیك بە مانگێكە مانیان لەخواردن گرتووە.

ئەمنستی لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت ئێران بۆ كۆتایی پێهێنان بە مانگرتنی ئەو زیندانیە سیاسییانە هەڕەشەی  لە 10 كەسیان كردوە ئەگەر كۆتایی بە مانگرتنەكەیان نەهێنن، بڕیاری لەسێدارەدانیان پێش دەخرێت‌و زووتر لەسێدارەدەدرێن.

24 كەس لە زیندانیانی سیاسی كورد لە بەندیخانەی شاری ورمێ ماوەی نزیك بە مانگێكە مانیان لەخواردن گرتووە‌و یەكێك لەو زیندانیانە بەناوی سامان نەسیم كە لەكاتی گرتنیدا تەمەن 17 ساڵ بووە‌و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.



AM:09:40:17/12/2014