زیانێكی نوێ حەبی ئەسپرین

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە زۆر بەكارهێنانی حەبی ئەسپرین زیانی بۆ ژنانی بەتەمەن هەیە و ئەگەری توشبونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات.
توێژینەوەكە ناوەندی دڵی ئەمریكی ئەنجامیداوە و ماڵپەڕی هێڵسی دەی نیوز ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كگە ڕاستە ئەسپرین دەتوانێت تا تەمەنی 60 ساڵی ئەگەرەكانی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك و شێرپەنجەی كۆڵۆن كەمبكاتەوە، بەڵام ئەم حەبە لەدوای 65 ساڵییەوە زیانی بۆ لەشی ژنان هەیە و دەبێتە هۆی توشبوونیان بە خوێن بەربون.
پسپۆڕەكان داوا لە ژنانی سەروو 65 ساڵ دەكات بەبێ وەرگرتنی ڕای پزیشكی پسپۆڕ حەبی ئەسپرین بەكارنەهێنن، بۆ ئەوەی لەو كاریگەرییە نێگەتیڤانەی بەدووربن، ئەو كەسانەش كە لەئێستادا ئەو حەبە بەكاردەهێنن و تەمەنیان گەشتۆتە سەرو 65 ساڵ، باشترە سەردانی پزیشك بكەن و چەند پشكنینێك ئەنجام بدەن.




PM:03:01:17/12/2014