ڤیدیۆ.. بەهۆی زریانی "هۆدا" ئەمرۆ لەئوردون ژیان لەکارکەوت

شەپۆلێكی هەوای سارد روو لە ئورودن‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات‌و ئەمرۆ بەهۆی هاتنی زریانی هۆدا،ژیان و جموجوڵ لەزۆربەی شارەكانی ئوردون راگیرا.

بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرمایە‌و هاتنی زریانی هۆدا دوێنی سەرجەم دوكان‌و بازاڕەكانی خۆراك لەلایەن هاوڵاتیانی ئوردونیەوە بەتاڵكرانەوە‌و ئەمرۆ بەهۆی ئەو زریانەوە لەماڵەكانیان نەهاتنە دەرەوە.

بەپێی پێشبینی كەشناسی زریان‌و شەپۆلێكی سەرما رووی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كردوە‌و پێدەچێت لەسبەینێ پێنجشەممەوە نیشانەكانی لە هەرێمی كوردستانیش دەركەوێت.





PM:03:49:07/01/2015