وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ‌و به‌رگری) عێراق، تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری كرا له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدادا.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام‌و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه، به‌زیندوكردنه‌وه‌و چالاككردنی كاره‌كانی لیژنه‌كانی وزاری باڵا‌و كاری باڵا‌و داڕشتنی میكانیزمی گونجاو، بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری له‌گشت بواره‌كانی كاری سه‌ربازی‌و هه‌واڵگری‌و ئه‌منی له‌شه‌ڕی هاوبه‌شی دژ به‌گروپی تیرۆرستی داعش به‌تایبه‌ت‌و به‌رهه‌ڵستی تیرۆر به‌گشتی.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگــه‌یـه‌نـدراوی ڕۆژنـامـه‌وانـی
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی وه‌زاری و لیژنه‌ی كاری باڵای ...
به‌مه‌به‌ستی زیندوو كردنه‌وه و چالاككردنی كاره‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌ی وزاری و كاری باڵای نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی (به‌گری و ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و پیشمه‌رگه و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) له‌پێناوی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ری شیاو بۆ كیشه هه‌ڵپه‌سیراوه‌كانی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و هێزه‌كانی تری پاراستنی هه‌رێم و دارشتنی میكانزمیكی گونجاو بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزه چه‌كداره‌كان و دام و ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و به ئامانجی پته‌وكردن و یه‌كخستنی تواناكان له بواره‌كانی كار وباری سه‌ربازی و هه‌واڵگری و ئه‌منی له شه‌ری دژی گروپی تیرۆرستی داعش به تایبه‌ت و به‌رهه‌لستیكردنی دیارده‌ی ترسناكی تیرۆر به گشتی ، كاتژمیر (١١)ی پیش نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٧/١/٢٠١٥ ،وه‌فدیكی باڵای هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پیكهاتبوون له (كه‌ریم سنجاری "وه‌زیری ناوخۆ" ، مسته‌فا سید قادر "وه‌زیری پیشمه‌رگه" ، فه‌ریق شیروان عبدالرحمان "ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم" ، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده "ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم" و عه‌مید روكن هه‌ژار ""به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی") به‌ره‌و شاری به‌غداد به‌ریكه‌وتن و له كاتژمیر (٢)ی پاشنیوه‌رۆ له باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كوبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ل وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كه پیكهاتبون له هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و چه‌ند ئه‌فسه‌ریكی باڵای هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كه له هه‌مان كۆبونه‌وه‌شدا، وه‌فدیكی باڵای سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌مریكا به‌شداربوون به سه‌رۆكایه‌تی سه‌فیری ئه‌مریكا له به‌غدا و جه‌نه‌رال بیدناریك لیپرسراوی نوسینگه‌ی هاریكاری ئه‌منی ئه‌مریكا – عیراق.
كۆبونه‌وه‌كه له كه‌شیكی زۆر ئه‌رینی (ئیجابی) به‌رێوه‌چوو و گفت و گۆیه‌كی تیر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر خاله‌كانی به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه كرا كه پیكهاتبو له ( زیندوو كردنه‌وه و چالاككردنی كاره‌كانی لیژنه‌كانی وزاری باڵا و كاری باڵا و دارشتنی میكانزمی گونجاو بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له گشت بواره‌كانی كاری سه‌ربازی و هه‌واڵگری و ئه‌منی له شه‌ری هاوبه‌شی دژ به گروپی تیرۆرستی داعش به‌تایبه‌ت و به‌رهه‌لستی تیرۆر به گشتی و جگه له‌وه‌ش باس له چه‌كداركردنی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم كرا وه‌كو به‌شیك له سیسته‌می به‌رگری نیشتیمانی ده‌وله‌تی فیدراڵی عیراق و جگه له‌وه‌ش باس له ئاسانكردنی پرۆسه‌ی هاتنی كۆمه‌كی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم كرا و پیشنیازكرا كه یاداشتی لیكتێگه‌یشتنی ئیمزا كراوی نێوان وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم سالی ٢٠٠٧ بخریته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بۆ به‌سه‌ندكردنی و جگه له‌وانه‌ش باس له دابینكردنی موسته‌حه‌قاتی شه‌هیدانی نه‌مر و برینداره قاره‌مانه‌كانی شه‌ری تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كرا .
دیاره له گفت و گۆ كردن له باره‌ی گشت ئه‌وخالانه‌ی دیاری كران، ئه‌ندامانی به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه به‌گشتی هاورا بوون بۆ جێبه‌جێ كردنی ناوه‌رۆكی گشت ئه‌و خالانه و ئالیه‌تی گونجاو دیاریكرا له‌و باره‌وه و بریاردرا له هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاری باڵای وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گری بده‌ن له‌و پیناوه‌دا .
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وئه‌ندام ووته‌بێژی فه‌رمی
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
8 / 1 / 2015
PM:01:29:08/01/2015