هەوڵی تەقاندنەوەی بینای پارێزگای كەركوك دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارو شارۆچکەکانی کەرکوک رایگەیاند گروپێك تیرۆریستیان دەستگیركردوە كە بە نیاز بوون خۆیان بە بینای پارێزگای کەرکوکدا بتەقێننەوە.

عەمید سەرحەد قادر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک تاقمە تیرۆریستێکی سەر بە داعشمان دەستگیر کردووە؛ تاقمەکە سێ کەس بوون و، بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە دەیانەویست خۆیان بە باڵەخانەکەی پارێزگای کەرکوکدا بتەقێننەوە."

عەمید سەرحەد قادر، وتیشی: "بەر لەوەی ئەو سێ تیرۆریستە کەتنەکەیان بکەن، دەستگیرمان کردن  و، وا خەریکە لێیان دەکۆڵینەوە و، ڕادەستی دادگایان دەکەین."



PM:02:28:14/01/2015