جەلال پەرێشان:دەبێت دەستنوێژتان هەبێت ناوی نێچیرڤان بارزانی بهێین

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، جەلال پەرێشان لەوەڵامی رەخنەی ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنەکەدا لە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "دەبێت دەستنوێژتان هەبێت ناوی نێچیرڤان بارزانی بهێین".

لەمیانەی پرۆگرامی روداوی ئەمرۆی کەناڵی روداوی نێچیرڤان بارزانیدا، ژینۆ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە سەر لیستی یەکێتی رەخنەی لە نێچیرڤان بارزانی گرت کە بەنایاسایی کاری کردوە‌و لە بەرامبەردا پەرێشان رایگەیاند "دەبێت دەستنوێژتان هەبێت ناوی نێچیرڤان بارزانی بهێین".

جەلال پەرێشان ئاشکراشیکرد کە موچەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری رەتکردۆتەوە‌و وەیناگرێت لەماوەی ئەم چوارساڵەدا.



PM:10:56:22/01/2015