وه‌فدێکی کۆماری ئیسلامی ئێران که نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره به‌رپرسی ئه‌منی وسیاسی ئێران قاسمی سلێمانی ده‌کات، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌کات و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێو یه‌کێتی له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو باڵی ناکۆک کۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردوو جارێکی تر کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌فدێکی ناردووه بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێو هه‌ر دوو باڵی ناکۆکی یه‌کێتی به‌و ئامانجه‌ی لێک نه‌ترازێن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا وه‌فده‌که‌ی ئێران نوێنه‌ری قاسمی سلێمانی بووه‌و به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو باڵ هێرۆ ئیبراهیم و، کۆسره‌ت ر‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحدا کۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که ئێران به‌و ئاراسته‌یه کارده‌کات که یه‌کێتی لێک نه‌ترزاێت و دوو چاری که‌رتبوونێکی تر نه‌بێت،" چونکه ئه‌وان پێیانوایه که‌رتبوونی یه‌کێتی به‌مانای لاوازبوونی ئه‌م ناوچانه‌ی سلێمانی یه‌و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که قوڵایی سیاسه‌تی ئێران له‌م ناوچه‌یدا رووبه‌رووی له‌ده‌ستدانی دۆستێکی ستراتیژی ده‌بێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێده‌چێت ئێران به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌و مه‌به‌سته‌ی یه‌کێتی بمێنێته‌وه‌و لێک نه‌ترازێت، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێیوایه "ئێران له‌و روه‌وه چی پێ بکرێت ده‌یکات و ده‌ستبه‌رداری یه‌کێتی نابێت".
له کاتی نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێران چه‌ندین وه‌فدی ناردووه بۆ هه‌رێم تا کێشه‌کانی یه‌کێتی چاره‌سه‌ر بکات، هاوکات له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران هه‌ر دوو باڵ جارێک له‌تاران و جارێکی تر له سلێمانی رێککه‌وتوون، به‌ڵام رێککه‌وتنه‌که نه‌چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.