كادیرێكی كۆمه‌ڵ: چیتر یه‌ك نوێژی تر ناكه‌م
بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەربڕینی پێشمەرگەیەك بەدەست تیرۆریستانی داعش، كادیرێكی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی چه‌كدارانی داعش، ئیسلامه‌تی بێت، یه‌ك نوێژی تر ناكەم”.
ئه‌نوه‌ر سه‌باح، كادیری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر په‌یجی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سەبارەت بە سه‌ربڕین و شه‌هیدكردنی "هوجام سورچی" نوسیویه‌تی: "سوێند به خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه دینداری بێت، من یه‌ك نوێژی تر ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌م كاره هه‌رگیز دینداری نیه”.
ئه‌و كادیره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "ئه‌مه هه‌مه‌جییه‌ته، به‌ربه‌رییه، كاره‌ساته، له كوێی ئیسلامه‌تی شتی واهه‌یه، بەسه ناشیرین كردنی ئیسلام. داعش دروست كراون به س بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام”.
"ئه‌نوه‌ر سه‌باح”، خه‌لافه‌تی داعش به خورافات ناو ده‌بات: "كوردێكی پێشمه‌رگه سه‌رده‌برن، ئه‌مه خه‌ڵافه‌ته؟ ئه‌مه خورافه‌ته، ئه‌مه سه‌رلێشێواوییه، حه‌یف نیه جلی كوردیش ناشیرین ده‌كه‌ن”.
رۆژی (26/1/2015)، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، ( هوجام سورچی) یان سه‌ربڕی كه یه‌كێك بوو له‌و (30) پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌تای هاتنی داعش به هه‌ڵه چوونه نێو موسڵ.
PM:03:48:28/01/2015