دوای 30 ساڵ فەیروز دەگەڕێتەوە

هونەرمەندی گەورەی عەرەب دوای سی ساڵ لە ئەنجامنەدانی هیچ ئاهەنگێك لە جەزائیر دەچێتەوە ئەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی وەتەنی جەزائیری فەیروز بڕیاریداوە بەشداری بكات لە چالاكییەكانی دیاریكردنی شاری قوستەنتنیە لە جەزائیر وەك پایتەختی ڕۆشنبیری عەرەبی.
بەپێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە فەیروز لە مانگی نیساندا سەردانی جەزائیر دەكات و سێ ئاهەنگی جەماوەری سازدەكات، كە یەكەمیان لە جەزائیری پایتەخت دەبێت و دووەمیان لە شاری قوستەنتنیە، بەڵام تائێستا ناوی شاری سێهەم دیاری نەكراوە.
هەواردانی ئەم هونەرمەندە خۆشحاڵی خۆیان بەو هەواڵە دەربڕیوە بە ڕوداوێكی مێژووی ناودەبەن، بەتایبەت دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە فەیروز هیچ ئاهەنگێكی لەو وڵاتە سازنەكردووە.



PM:02:21:07/02/2015