لەبری ڤیاگرا ئەم ژەمە بخۆن

توێژەرێكی یۆنانی باس لە سودی ژەمی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دەكات كە دەكرێت لەبری ڤیاگرا بەكاربهێنرێن.
لە توێژینەوەكە پزیشكی دڵ ئەنجامیداوە و بۆی دەركەوتووە ژەمی دەریای ناوەڕاست دەكرێت ببێتە جێگرەوەی ڤیاگرا بۆ پیاوان، چونكە ئەو ژەمەش پێكدێت لە ماسی و زەڵاتە و زەیتی زەیتوون، ئەمە جگە لەوەی پێویستە بڕێكی زۆی دانەوێڵە و گوێز رۆژانە بخورێت.
ئەو پزیشكە باس لەوە دەكات گۆشتـی سوور نابێت زیاد لە پێویست بخورێت و باشترە هەفتانە تەنها یەك جار لە ژەمە خۆراكییەكاندا هەبێت.
 ئەو جۆرە خواردن و ژەمانە بەسوودن بۆ بۆرییەكانی خوێنی ئەندامی زاوزێی پیاوان و لە هەموو چەوری و بەربەستێك پاكیان دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات ڕۆشتنی خوێن بۆ ئەندامی نێرینە چالاك بێت و هیچ كات پیاو تووشی لاوازی سێكسی نەبێت.



PM:12:27:15/02/2015