مه‌ریوان قانع: حوکمڕانیی کوردستان ئه‌زموونی غه‌نیمه‌و قه‌بیله‌و عه‌قیده‌یه‌کی رزیوه‌

توێژه‌ر و نو‌سه‌ر مه‌ریوانی وریا قانع ده‌ڵێت" ئەزموونی حوکمڕانیی لە دونیای ئێمەدا ئەزموونی زانین و زانیاریی و مەعریفە نییە، بەڵکو ئەزموونی ”غەنیمە" و ”قەبیلە" و ”عەقیدە"یەکی ڕزیوە".

له‌دوا وتاریدا مه‌ریوانی وریا قانع که‌ له‌په‌یجی خۆی به‌ناونیشانی ( جیاوازی نێوان حوکمڕانی وتاڵانکاری )بڵاویکردۆته‌وه ده‌ڵێت"لە دۆخی ئەمڕۆکەی کوردستاندا ئەم لۆژیکی عەقیدەیە لە شێوەی گوتارێکی ناسیۆنالیستیی وەرزیی ڕزیودا ئامادەیە کە میدیا ئاراستەکراوەکان بە دەرەوە و ناوەوەی کوردستاندا بڵاویدەکەنەوە. ئەزموونی حوکمڕانیی لە دونیای ئێمەدا ئەزموونی زانین و زانیاریی و مەعریفە نییە، بەڵکو ئەزموونی ”غەنیمە" و ”قەبیلە" و ”عەقیدە"یەکی ڕزیوە".

له‌ پێشه‌کی وتاره‌که‌یدا نوسه‌ر ده‌ڵێت" ئاشکرابوونی بەردەوامی ئەو ھەموو گەندەڵیی و دزیی و تاڵانکارییە بێوێنەیەی لە کوردستاندا لەڕێگای دەزگاکانی حوکمڕانییەوە ئەنجامئەدرێت، جارێکی تر بەرەو سەرەتای سەرەتاکانمان دەباتەوە، بەرەو ئەو جیاکارییە گرنگەی ماکیاڤیلی لەکتێبی ”شازادە"دا لەنێوان ”تاڵانکاریی" و ”ھونەری حوکمڕانیی"دا دەیکات. 



PM:10:43:15/02/2015