ڤیدیۆ..له‌ لیبیاش فرۆکه‌ی نه‌ناسراو چه‌ک بۆ داعش فرێده‌دات

پاش عێراق له‌ لیبیاش ئه‌م ڤیدیۆیه‌ ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ پێشان ده‌دات که‌ فرۆکه‌ی نه‌ناسراو بۆ چه‌کدارانی داعشی فرێده‌دات.

چه‌ندینجار‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و له‌م دوایه‌شدا په‌رله‌مانتاران باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ چه‌ند فرۆکه‌یه‌کی نه‌ناسراو چه‌ک بۆ چه‌کدارانی داعش فرێده‌ده‌ن، ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ته‌واوی له‌جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌دیکرا، به‌ڵام که‌س بڕوای نه‌ده‌کرد، ئه‌مجاره‌ له‌ سه‌ر سنوری لیبیا روویداو به‌ کامێراش وێنه‌ گیراوه‌، به‌لآم چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان که‌وتنه‌ ده‌ست سووپای میسر. 




AM:08:25:18/02/2015