چەند ڤیاگرایەكی سروشتی بۆ پیاوان

زۆرجار پیاوان بەدەست كێشەی ساردی سێكسی و دەرەنگ تەواو بونەوە گیردەخۆن، بۆئەمەش پەنا بۆ دەرمان و چارەسەر دەبەن.
پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە پیاوان دەتوانن دوور لە بەكارهێنانی دەرمان، بە خواردنی چەند خۆراكێك توانایی سێكسیان بەهێز بكەن، ئەوانیش بریتین لە:
1- سەوزە ڕەنگ تۆخەكان: سەوزە تۆخەكانی وە سپێناغ و كەرەوز و برۆكۆلی سووڕی خوێن رێكدەخەن و هاوكاری رۆشتنی خوێنی زیاتر دەكەن بۆ ئەندامەكانی لەش.
2- نەستەلەی تۆخ: ئەم جۆرە تەستەلـەیە دەوڵەمەندە بە ماددەی فلافۆنوید و كاریگەریی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و كۆلستڕۆل كە هۆكاری سەرەكین بۆ لاوازی سێكسی لای پیاوان.
3- فستق: ئەو جۆرەی چەرەسات دەوڵەمەندە بە پڕۆتینێك كە پێی دەوتوورێت (ئارگینین)، ئەم پڕۆتینە پشوو بە دەمارخوێنەكان دەدات و هاوكارە بۆ چارەسەركردنی درەنگ گەرموگوڕبوونی پیاوان لە سێكســدا.
4- شووتی: یەكێكە لەو میوانەی لە ڤیاگرا باشترە بۆ چارەســەركردنی كێشەی لاوازیی سێكسی، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ستیرۆلین كە خۆراك پێدەری دەمارە خوێنەكانە.
5-تەماتە: یەكێكە لەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسیدی لایكۆبین كە سودی بۆ نەزۆركی لاوازی سێكسی هەیە. 



PM:12:57:21/02/2015