ئەمنستی: داعش‌و میلیشیا شیعەكان تاوانی جەنگییان ئەنجام داوە

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی) ساڵی 2014 بە ساڵێكی ترسناك بۆ بەرگریكارانی مافەكانی مرۆڤ هەموو ئەو مرۆڤانە وەسف كرد كە لە ناوچە جەنگییەكاندا توشی كارەسات بوون.

سكرتێری ئەمنستی، لە راپۆرتی ساڵانەی ئەو ناوەند نێودەوڵەتیە حكومەتەكانی تۆمەتبار كرد كە تەنیا بە قسە باوەڕیان بە پاراستنی خەڵكی مەدەنی هەیە‌و بە كردوە هیچ كارێك ناكەن.

لە راپۆرتەكەدا كە باسی چەندین وڵات كراوە سەبارەت بە عێراق دەنوسێت: لەعێراق گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كە پێشتر لە سوریا تاوانی جەنگییان ئەنجامدابوو، لە عێراقیش بە بەرینی رەگەزكوژی‌و خەڵك رفاندن‌و كوشتنی خەڵكی مەدەنی ئەنجام دەدەن. لەلایەكی دیكەوە میلیشیا شیعەكانی عێراقیش ژمارەیەك زۆر لە خەڵكی مەدنی سوننەیان رفاندوە‌و كوشتویانن كە لەئەمەش لەگەڵ بێدەنگی حكومەتی عێراق بەرەو ڕوو بووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە زیاتر لە 200 هەزار كەس لە چوار ساڵ چەڕی سوریا كوژراون‌و نزیكەی 4 ملیۆن كەسیش ئاوارەی وڵاتانی دیكە‌و زیاتر لە 7 ملیۆن‌و 600 هەزار كەس لەناوخۆی سوریا ئاوارەبوون.



PM:03:45:25/02/2015