سه‌رۆکی موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند: شه‌ڕو دژایه‌تیکردنی رێکخراوی داعش له کاره سه‌رکییه‌کانی تورکیا نییه، به‌ڵکو پرسی ئابوری و مه‌یلی جیابونه‌وه‌ی کورد کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه جیمس کلابهر سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکی له به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکادا رایگه‌یاند" ئه‌و راپرسیانه‌ی له تورکیا ئه‌نجامدراون ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که تورکیا ته‌ماشای داعش وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر خۆی ته‌ماشا ناکات، خه‌ڵکی تورکیا زۆرتر سه‌رقاڵی باری ئابوری و ئه‌م مه‌یله جیاخوازه کوردیهن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی رێکخراوی داعش ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی ئه‌نجام دا ئێستا له ناوچه‌کدا مه‌یلێکی باش دژی داعش له ئارادایه، به‌ڵام تا ئێستا له تورکیاوه له 60% ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌که‌ن له‌و وڵاته‌وه ده‌چنه سوریا.