داعش بیرەنەوتەكانی چیای حەمرینی تەقاندەوە

پاش هێرشی هێزی پێشمەرگە‌و بۆرودمانی فرۆكەی هاوپەیمانان، چەكدارانی داعش كەوتوونەتە تەقاندنەوەی بیرە نەوتەكانی چیای حەمرین.

لەمبارەیەوە سه‌ید ساڵح ئامر لیوای‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پردی‌ زه‌رگه‌ی‌ نێوان دوزخورماتوو-تكریت به‌ كەناڵی  KNNی‌ ڕاگه‌یاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ هێرشێكی‌ داعش تێكشێنرا, سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی‌ داعش بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ چیای‌ حه‌مرینیان ته‌قانده‌وه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌  ڕاگه‌یاند: چه‌كدارانی‌ داعش له‌ گونده‌كانی‌ (غێده‌ و دبج)ه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 40كم له‌ خورماتوو دووره‌, هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌و چه‌كدارانی‌ داعش كشاونه‌ته‌ دواوه‌.



PM:01:50:05/03/2015