ئەو نهێنییە چییە ئەوانەی داعش سەریان دەبڕێت زۆر بێ دەنگ‌و ئارامن؟

گیراوێکی پێشووی لای داعش ئەو نهێنیە ئاشکرا دەکات کە لەپشت بێدەنگی ئەو گیراوانەی لای داعشەوەیە لەکاتی سەربڕیندا.

گیراوی پێشووی لای داعش خافێرا ئیسبیونزا یادگاری زۆر ترسناک لەسەر بارودۆخی گیراوەکان لای رێکخراوی داعش ئاشکرا دەکات بە تایبەتی لەو  زیندانەی کە جیهادی جۆن یەکێکە لە سەرپەرشتیاری زیندانەکە.

ئیسپێنوزا لە وتارێکدا باس لەوە دەکات کە گیراوەکان چەندان جار تەمسلی سەربڕینیان پێ دەکرێت و جەلادەکە چەقۆکە ( قەمەکە) بەساردی داخەتە سەر ملی گیراوکە، ئیسپێونزا دەڵێت"بیهێننە پێش چاوی خۆت ئەو ئازارەی پێت دەگات لەکاتی بڕینی شادەمارەکانی ملتدا چەند بەئازارە، ئەو ئازارە وەسف ناکرێت".

ئیسپێونزا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سی ئێن ئێنی ئەمەریکی دەڵێت" ئەو جەلادانە کۆمەڵێک وەحشن، داعشەکان زۆر حەزیان لەدەرکەوتنی میدیای و بابەتی درامییە، تاوانبارانیش هەمیشە حەز لەم کارە دەکەن".

سەبارەت بەو هۆیەی ئەوانەی سەردەبڕرێن زۆر ئارام و هێمنن، ئیسبیونزا دەڵێت: ئەو ئارامیە دەگەڕێتەوە بۆ چەندینجار دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ئەو سەربڕینە وەهمیانە، یان دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی قوربانییەکە وا پێشانی بدەن کە چیتر ناترسن، ئەمەش وەک ورەدانێکە بەخێزان و هاوڕێکانیان و دەرفەت نەدانە بە جەلادەکان کە خۆیان وەک سەرکەوتوو پێشان بدەن".



PM:09:18:18/03/2015