جەلادەكەی داعش خۆی كوشت
جەلادێكی داعش لەشاری موسڵ كە بەرپرسی سەربڕینی خەڵك بووە لەماڵەكەی خۆیدا تەرمەكەی دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵێكی (iraq news) ته‌رمی عه‌بدوله‌تیف جومه‌یلی) به‌رپرسی یه‌كه‌می سه‌ربڕینی خه‌ڵك له‌دیوی چه‌یی موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه، كه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا خۆی هه‌ڵواسیوه‌و دواتر خنكاوه.
بەپێی هەواڵەكە جومه‌یلی یه‌كێك له‌دیارترین سه‌ربڕه‌كانی داعش بوه، سه‌رپه‌رشتی سه‌ربڕینی ده‌یان كه‌سی له‌موسڵ كردوه.
ڕونیشكراوه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌كانی داعش له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی موسڵ، سه‌باره‌ت به‌ته‌رمی سه‌ربڕه‌كه ڕایانگه‌یاندوه، جومه‌یلی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا خۆی خنكاندوه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی نه‌داوه.
AM:10:35:29/03/2015