پەرلەمانتارێکی کورد بڕی تەواوی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بڵاودەکاتەوە

پەرلەمانتاری کورد ئەحمەدی حاجی رەشید بڕی تەواوی نەوتی هەرێم کە لەڕیگای سۆمۆ فرۆشراوە بۆ مانگەکانی یەک و دوو و سێ بەپێی ئەو زانیاریانەی لای حکومەتی عێراقە بڵاودەکاتەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاند : هەرێمی کوردستان لە لەمانگی یەکی ئەمساڵدا واتە ( کانونی دووەم) بڕی (٤٥٠٠٠٠٠) هەزار بەرمیلی هەناردەکردووە کە ڕۆژانە دەکاتە بڕی (۱٥٠٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار بەرمیل لەڕۆژیکدا مانگی یەک (۳٠) ڕۆژە.

سەبارەت بە مانگی دووەم ، ناوبراو وتی: هەرێم لەمانگی دووەم واتە ( شوبات) بڕی (۸٥٠٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیلی رادەستی سۆمۆ کردوە کە لە هەر ڕۆژیکدا بڕی(۳۱٤۸۱٤) سێ سەدو چواردە هەزارو هەشت سەدو چواردە بەرمیلی ڕۆژانەیە مانگی دوو (۲۷) ڕۆژ بووە.

هەرێم ئەو بڕەی لە مانگی ئازاردا ناردوویەتی، بەپێی زانیارییەکانی ئەحمەدی حاجی رەشید: هەرێم لەمانگی سێیەم واتە( ئازار) بڕی (۸۳۲۲٠٠٠) هەشت ملیۆن وسێ سەدو بیست و دوو هەزار بەرمیلی رادەستی سۆمۆ کردوە کەدەکاتە بڕی (۲٦۸٤٥۱) دوو سەدو شەست و هەشت هەزارو چوار سەدو پەنجاو یەک بەرمیل لە ڕۆژێکدا مانگی (۳٠) ڕۆژە .

ئەو زانیاریانەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە لە بەغدا بڵاویکردوونەتەوە، لە کاتێکدایە کە رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زانیاری تر بڵاوبکاتەوە کە ناکۆک بێت لەگەڵ ئەم زانیاریانە، وەک لە پێشوودا روویداوە.

بۆ زانیاری زیاتری ئەو پارەیەی لەبەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم و تا چەند یەکسانە بەو نەوتەی هەرێم کە فرۆشراوە، ئەم لینکە بخوێنەرەوە


PM:09:08:03/04/2015